سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی پلانێـكی پـێـشـكه‌ش به په‌رله‌مان كرد به
مه‌به‌ستی ئاشـتبوونه‌وه و كه‌مـكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری وڵات.
ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه ئه‌لمالكی به په‌رله‌مانتارانی ڕاگه‌یاند پلانه‌كه لێـبوردنی تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له تاوان و كرداری تیرۆریستی نه‌كردووه.
مالكی له میانه‌ی ئاشـكراكردنی پلانه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ خشته‌یه‌كی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق نه‌كرد.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی بڵاوی كرده‌وه، پـێـشـبینی ده‌كات كه به كۆتایی سـاڵی2007 كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ببینرێت.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌ی عێراق، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلـێـك به نوسـیـنگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای شـۆڕشی ئیسـلامی له نزیـك موسڵ 2 كه‌س كوژران. به هۆی هێرشه‌كانی یاخیبوانیش له به‌غدا 6 كه‌س كوژران. هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له میانه‌ی هێرشـێـكدا له باشوری به‌غدا یاخیبوویه‌كیان كوشـتووه و 5 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیر كردووه.