وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، فرانـك واڵته‌ر شـتاینمایر ده‌ڵێت ده‌بێت ئێران به‌رنامه
ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به خێرایی ڕابـگرێت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ده‌ست به دانوسـتاندن بكات سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی پـێـشـنیاره هانده‌ریـیه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕۆژی شه‌ممه له به‌رلین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوشـانه ئێرانیـیه‌كه‌ی مه‌نوچه‌هر موته‌كی كۆبو‌وه‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و پـێـشـنیارانه‌ی كه له لایه‌ن هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا ئاماده كراوه. تیایدا ئێران پاده‌شـت ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌رنامه‌ی پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ست به دانوسـتاندن بكات، به‌ڵام به‌بێ مه‌رجی پـێـشه‌كی.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئێران وه‌ڵام ناداته‌وه سه‌باره‌ت به پـێـشـنیاره‌كان و ناشـگه‌ڕێته‌وه بۆ وتووێژكردن هه‌تا ناوه‌ڕاسـتی مانگی هه‌شت.
شـایانی باسه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش ئه‌و بۆچوونه ڕه‌تـده‌كاته‌وه.