ڕێبه‌ری پله دووی ئه‌لقاعیده له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وت و تیایدا سـتایشی ئه‌بو موسعه‌ب
ئه‌لزه‌رقاوی كرد، كه ڕێبه‌ری پـێـشـووی ئه‌لقاعیده بوو له عێراق و به هێرشـێـكی ئاسمانی ئه‌مریكی له 7 ی مانـگی شه‌شدا كوژرا.
ڤیدیۆكه ڕۆژی هه‌ینی له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاو كرایه‌وه، تیایدا وێنه‌یه‌كی ئه‌لزه‌رقاوی كه له‌سه‌ری نووسرابوو میری شه‌هیدان له پـشـتی ئه‌لزه‌واهیری پـیشـان ئه‌دا، وه ده‌یگوت كوژرانی هه‌رچ ئه‌ندامێـكی ئه‌لقاعیده به بێ تۆڵه سه‌ندنه‌وه تـێـپه‌ڕ نابێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌سـتی عێراقی و باڵیۆزی ئه‌مریكی له عێراق گرت.
زه‌واهیری هیچ ئاماژه‌یه‌كی به جـێـگره‌كه‌ی ئه‌لزه‌رقاوی ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر وه‌ك ڕێبه‌رێـكی نوێی ئه‌لقاعیده له عێراق نه‌كرد. پـێده‌چێت ڤیدیۆكه پـێش دانانی ئه‌لموهاجر گیرابێت و یان زه‌واهیری په‌سه‌ندی نه‌كات.
وا باوه‌ڕ ده‌كرێت زه‌واهیری له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له ناوچه سه‌خته‌كانی نێوان ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان خۆیان حه‌شـار دابێت.