هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 65
توندڕه‌ویان له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكی سه‌ختدا كوشـووه.
ڕۆژی شه‌ممه، له ڕاگه‌یاندنێـكدا به‌رپـرسـانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كاندا له دره‌نـگ كاتـێـكی شه‌وی هه‌ینی له ناوچه‌ی قه‌نده‌هار له باشوری ئه‌فغانسـتان به یه‌كیان دا.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له ماوه‌ی 3 كاتژمێر له شه‌ڕ و پـێـكدادان 25 یاخیبوو كوژراون.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه كه یاخیبوان هاوڵاتیـیانی سـڤیـلی ئه‌فغانیـیان وه‌ك قه‌ڵغان به‌كار هێناوه، وه به‌ره‌و گونده نزیـكهكانی ناوچه‌كه ڕایانـكردووه.
له كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری دیكه‌دا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن له‌میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكی سه‌ختدا نزیكه‌ی 40 یاخیبوویان له ناوچه‌ی ئورزگهن كوشـتووه.
شـایانی باسه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له .