پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـكی لاڕێ له شـاری كه‌ركوك سه‌رۆكی
ده‌زگایه‌كی زانیاری خۆجێـیی و دوو پاسه‌وانی كوشـتووه.
كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێـیـی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕویداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه لهشــكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی ڕۆژی شه‌ممه له هێرشـێـكدا به بۆمب له ناوه‌ندی شـاری به‌غدا كوژراوه. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ سه‌ربازێـكی دیكه كوژراوه.
حكومه‌تی عێراقی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له به‌غدا ڕاگه‌یاند بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی ئاسایش له كۆنترۆڵـكردنی ئه‌و شه‌پـۆلی توندوتیژیـیه‌ی كه له پایته‌خت ڕووده‌دات.
ڕۆژی هه‌ینی شه‌قامه‌كان له خه‌ڵـك و ئۆتۆمبیل چـۆڵ بوو بوون پاش هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی شـیعه له لایه‌ك و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی و له‌شـكری ئه‌مریكی له لایه‌كی تره‌وه له نزیـك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا. به گوێره‌ی ڕاپـۆرته‌كان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژراون. نووسـینـگهی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی گوتی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆكه پاش دوو كاتژمێر لابرا.