حكومه‌تی ئێرانی دووباره به‌ڵێنی خۆی دووپاتـكرده‌وه كه درێژه به به‌رهه‌مهـێنانی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی ده‌دات و ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك مه‌رجـێـكی پـێـشـه‌كی بۆ دانوسـتاندن له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڤیه‌نـنای پایته‌ختی نه‌مسـا، جـێـگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران جه‌واد وه‌عیدی له میانه‌ی گوته‌كانی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا.
ڕۆژی هه‌ینی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ڤیه‌نـنا ده‌قی فه‌رمی وه‌رگێڕاوی گوته‌كه‌ی وه‌عیدی بڵاو كردۆته‌وه، وه تیایدا هاتووه ئێران بیر له مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و هه‌نـگاوه نه‌بێته مه‌رجـێـكی پـێـشه‌كی یان ده‌رئه‌نجامی وتووێژه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران بێت.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئێران هه‌تا ناوه‌ڕاسـتی مانـگی هه‌شت وه‌ڵامی پـێـشـنیاره‌كانی ڕۆژئاوا ناداته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی پـێـیان باشه زووتر وه‌ڵام بدرێته‌وه.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای كردووه به‌شـداری له وتووێژه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران بكات به‌و مه‌رجه‌ی ئێران چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت.