پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ڕۆژی هه‌ینی‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 كه‌س كوژراون و زیاتر له 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له نزیك بازاڕێك و به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری به‌سره ڕوویداوه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له شاری به‌عقوبه‌ش كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سوننه‌ن، بۆمبێك له نزیك مزگه‌وتێكه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراون و زیاتر له 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌غدا، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئاسایش له شاره‌كه‌دا توندكراوه و ته‌نانه‌ت له دوای نوێژی هه‌ینیش هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه پاش ئه‌وه‌ی پێكدادان له نێوان یاخیبوان و هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكی‌دا ڕوویداوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیش له میانه‌ی ئه‌و پێكدادانانه‌ی نزیك گه‌ڕه‌كی حه‌یفا كوژراون. كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كدارانی شیعه‌ی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شداری ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌یان كردبوو.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار تیرۆرستی بیانی كوژراون و یاخیبویه‌كی عێراقیش له میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه بریندار بوون.