له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف، شـاند‌ی ئێران بووه مایه‌ی كێشه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له لێدوانێـكدا به‌شـداری كردنی دادوه‌ری ئێرانی سه‌عید مورته‌زه‌وی شه‌رمه‌زار كرد.
چاودێرانی مافی مرۆڤ مورته‌زه‌وی تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی پـێـشـێـلكردووه، وه بۆته هۆی كوشـتنی ڕۆژنامه‌وانی كه‌نه‌دی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی زه‌هرا كازمی له زیندانێـكی ئێران‌دا.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی تێـڕوانینی ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده‌ی وه‌رگرتووه كه پـسپـۆرێـكی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه له جنێف.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی تێڕوانیـنی ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.