سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی و سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌سمی له ئوردون کۆبونه‌وه و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به ووتوێژ بکه‌ن.
ئێهود ئۆلمه‌رت و مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی پێنج شه‌ممه چاوییان به یه‌کتری که‌وت و هه‌ردوولاش خوازیار بوون له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پێکه‌وه کۆببنه‌وه. ئه‌م دانیشتنهشیان پێکه‌وه، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ره که له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ساز کرابێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا کردووه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر کۆبونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی کۆنفرانسی براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بوون له شاری پێترای ووڵاتی ئوردون که له لایه‌ن شا عه‌بدوڵاوه میوانداری ده‌کرا.
سه‌رۆک ئۆڵمه‌رت گوتویه‌تی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس کۆده‌بێته‌وه به‌ڵام گومانی هه‌بووه له‌وه‌ی که به‌ره‌وپێشچونێکی ئه‌وتۆ له‌و ووتوێژانه‌دا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت به تایبه‌تی هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت که ئیسرائیل و ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا به گروپێکی تیرۆرستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینیش ده‌ڵێن له‌وانه‌یه کۆبونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته‌ی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت. سائیب عوره‌یقات که یاریده‌ده‌رێکی نزیکی به‌ڕێز عه‌باسه گوتویه‌تی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه پێویسته و ده‌بوایه هه‌ر زۆر زووتر ئه‌نجام بدرایه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌م کۆبونه‌وانه باوه‌ڕ و متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌بوژێنێته‌وه و هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی هاوکاری و هاوبه‌شی کردنی یه‌کتری.
ووته‌بێژێکی حه‌ماسیش گومانی نیشانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هیج جۆره به‌ره‌وپێشچوونێک بتوانرێت به ده‌ست بهێنرێت و گوتویه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان چاوه‌ڕوانی شتێکی ئه‌وتۆ له په‌یوه‌ندی ئاست به‌رزی نێوان ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی ناکه‌ن.
کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان ئۆلمه‌رت و عه‌باسیش پاش چه‌ند کاتژمێرێک له هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه هات که تیایدا دوو فه‌له‌ستینی سیڤیڵ گیانیان له ده‌ستدا.