وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌نوچه‌هر موته‌كی ده‌ڵێت نابێت بوش په‌له‌مان لێ بكات له
مه‌سه‌له‌ی وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سـته پـێـشـنیاره‌كانی ڕۆژئاوا كه ئامانج لێی وه‌سـتاندنی چالاكیـیه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كانی تارانه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه موته‌كی ئه‌م تێـبیـنی‌یه‌ی له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی ئیتاڵی (RAI TV) دا، گوتیشی كاتێـك سه‌رۆكی ڕێبازی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا ده‌سته‌ی پـێـشـنیاره‌كانی پـێـشـكه‌شی ئێران كرد له مانگی شه‌شدا، هیچ ڕێـكه‌وتنێـك نه‌بووه له‌سه‌ر واده‌یه‌كی كۆتایی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه.
موته‌كی ئه‌م قسـانه‌ی كرد له میانه‌ی سه‌ردانێـكی دیبلۆماسی بۆ ڕۆما.
پـێـشـتریش هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رۆك بوش گوتی پلانی ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سته‌ی پـێـشـنیاره‌كان له كۆتایی مانگی هه‌شتدا، واده‌یه‌كی درێژی خراپه بۆ چاوه‌ڕێـكردنی وه‌ڵامه‌كه. گوتیشی نابێت ئێران ئه‌وه‌نده درێژه به لێـكدانه‌وه‌كه‌ی بدات وه‌ك پێی ده‌ڵێن مامه‌ڵه‌ی ژیرانه.
سه‌رۆك بوش ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی دا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌وروپـایـیـدا له كۆنـگره‌یه‌كی یه‌ك ڕۆژیدا سه‌باره‌ت به ئێران و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كۆبۆوه.