كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وا بڕیاره هێزی مارینز گوناهباركردنی دژی ژماره‌یه‌ك مارین ڕابگه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندیـیان به كوژرانی هاوڵاتیـیه‌كی سـڤـیلی عێراقـیـیهوه هه‌یه.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته گوتوویه‌تی هێزی مارین به‌رنامه‌ی هه‌یه دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازبدات له سه‌ربازگه‌ی پـێندلتۆن له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، كه ئه‌و هه‌شت گومانباره له مانـگی پـێـنجه‌وه له‌وێ هـێـڵراونهتهوه.
كاربه‌ده‌سته‌كه نه‌یگوتووه گوناهباركردنهكان چی ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و ههشـت كه‌سه به كوژرانی پـیاوێـكی عێراقی به بێ هیچ هۆیه‌ك گومانبارن.
ئه‌و هاوڵاتیـیه سـڤیـله عێراقیـیه له گوندی حه‌مدانیـیه له مانـگی چواردا كوژرا.
ئه‌م لـێـكۆڵینه‌وه‌یه جـیاوازه له‌و لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی مانگی یازه‌دی حه‌دیثه ده‌كرێت، كه وه‌كو ده‌گوترێت سه‌ربازانی مارین 24 هاوڵاتی سـڤـیلیان كوشـتووه پاش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـكی لاڕێ و كوژرانی مارینـێـك له شـارۆچـكه‌ی حه‌دیثه.