وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی
هه‌ماهه‌نـگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات له‌سه‌ر چـۆنێـتی وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌گه‌ر كۆریای باكور موشه‌كێـكی دوورهاوێژ تاقی بكاته‌وه كه بتوانێت بگاته خاكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایس گوتی هه‌ڵدانی موشه‌كی دوورهاوێژ له لایه‌ن بیۆنگیانـگ به مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار داده‌نرێت و كارێـكی ئیسـتیفزازیـیه. ده‌شـڵێت ئه‌و جۆره تاقیـكردنهوانه جارێـكی دیكه ده‌ری ده‌خات كۆریای باكور ڕێـگای ڕێـكه‌وتن و ئاشـتی ناگرێته به‌ر.
باڵیۆزی ئه‌مریكیش له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت ئه‌و ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پـێـشكات له لایه‌ن حكومه‌تی كۆریای باكور، ناتوانرێت بزانرێت كه هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی تاقیـكردنهوهیه.
پـێـشتریش ڕێبه‌رانی جیهان دووباره كۆریای باكوریان ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی موشه‌كی مه‌ودا درێژی خۆی تاقی نه‌كاته‌وه، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆنی، جونیشیرۆ کۆیزومی په‌یمانی كاردانه‌وه‌ی توند و سه‌خت ده‌دات ئه‌گه‌ر موشه‌ك تاقی بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێز كۆیزومی ده‌شـڵێـت ئه‌گه‌ر كۆریای باكور ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات ئه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاوێژ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی حكومه‌تی ژاپـۆن ڕێوشوێن و كاردانه‌وه‌ی یاسایی بۆ سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی خۆی له دژی كۆریای باكور ده‌گرێته به‌ر.
به‌رپـرسـانی ئه‌مریكی له واشـنتۆن ده‌ڵێن كۆریای باكور ته‌واو بووه له پـڕكردنی موشه‌كه‌كه به سووته‌مه‌نی تا بۆ هه‌ڵدانی ئاماده بكات.
به‌رپـرسـانی ده‌زگا زانیاریـیه‌كان ده‌ڵێن پـێـیان وایه كۆریای باكور به نیازه موشه‌كێـكی دوورهاوێـژ تاقی بكاته‌وه كه ده‌توانێت بگاته ئالاسـكا و هاوای و كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌مریكا.