هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان جموجۆڵ ده‌كه‌ن بۆ دابڕینی یاخیبوان له شاری ڕومادی.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ده‌ڵێن ئه‌وان خاڵی پـشـكنیـنیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌كه داناوه بۆ ڕێـگه‌گرتن له یاخیبوان له ده‌ستـكه‌وتنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی.
ئه‌م كرده‌وه له‌شـكریـیه له كاتێـكدا دێت كه هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕانی چڕ به دوای دوو سه‌ربازی بزربووی ئه‌مریكی، شـایه‌تحاڵ هه‌ن ده‌ڵێن له لایه‌ن یاخیبوانه‌وه به دیل گیراون له باشوری به‌غدا.
دواجار ئه‌و دوو سه‌ربازه كاتێـك بینراون كه ڕۆژی هه‌ینی تیمه‌كه‌یان له خاڵێـكی پـشـكنین له یوسـفـیـیه هێرشی كرایه سه‌ر. له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێـكی دیكه‌ش كوژرا. له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هه‌موو ڕێـوشـوێنێـك ده‌گرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ربازه.
له پـێـشـهاتی تردا، پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار 10 كرێـكاری نانه‌واخانه‌یه‌كیان له گه‌ڕه‌كی كازمیـیه‌ی شاری به‌غدا ڕفاندووه. هه‌روه‌ها پـۆلیس له به‌غدا 9 ته‌رمیان به لایه‌نی كه‌م دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه بووه.