كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن یاخیبوان زنجیره‌یه‌ك هێرشـی كوشـتاركاریـیان
له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامداوه هه‌رچه‌نده ڕێـوشوێنی ئاسایشی توند گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێـك له بازاڕێـك و كه‌وتنه‌وه‌ی گولله هاوه‌نـێـك به‌سه‌ر بازاڕێـكی دیكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا، به لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یاخیبوان هاوڵاتیـیانی سـڤیـل و هێزه‌كانی پـۆلیـسـیان كردبووه ئامانج، به لایه‌نی كه‌میش یه‌ك له ته‌قینه‌وه‌كان كاری خۆكوژی بووه.
هێرشه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌سی كوشـتووه و ژماره‌یه‌كی زۆریـشی بریندار كردووه.
ئه‌م هێرشـانه له كاتێـكدا ڕوویداوه كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی به ده‌یان هه‌زار كه‌س له هێزه عێراقی و ئه‌مریـكیـیه‌كان له شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت پـشـكنین به دوای دوو سه‌ربازدا به‌رده‌وامه دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كه‌یان هێرشی كرایه سه‌ر له ناوچه‌یه‌كی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێـكیش له‌و هێرشه‌دا كوژراوه كه له دره‌نگ كاتـێـكی ڕۆژی هه‌ینی نزیك به یوسفیه ڕوویداوه، 20 كیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدا.