ڕێـبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پـلانێـكیان بۆ كۆمه‌كی دارایی بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان
په‌سه‌ندكرد و كۆمه‌كه‌كه‌ش له ڕێـگه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس نابێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیما ئودوین ده‌ڵێت یه‌كێتی ناوبراو به نیازه وه‌ك یارمه‌تیـیه‌كی سه‌ره‌تایی بڕی 126 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌م ده‌رامه‌تانی فه‌له‌سـتینی و به‌شی ته‌ندروستی و خزمه‌تـگوزاری گشتی له ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا دابینبكات.
خانم ئیما ده‌شـڵێت ڕێبه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی چوارقۆڵی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نزیك بۆته‌وه له‌سه‌ر چۆنێـتی گه‌یاندنی ئه‌و كۆمه‌كه به فه‌له‌سـتینیـیه‌كان .
شـایانی باسه كۆمه‌ك به‌خشـانی ڕۆژئاوایی دوای ئه‌وه‌ی گروپی حه‌ماس ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی له مانـگی سێی ئه‌مساڵدا گرته‌ده‌ست كۆمه‌كی دارایـی‌یان له حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی بڕیوه و وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا گروپی حه‌ماس به ڕێـكخراوێـكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شان مه‌كۆرمه‌ك ئه‌و قسـانه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه كه ده‌ڵێن واشـنتۆن ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك سه‌باره‌ت به كۆمه‌كی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان، گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به نیازێـكی پاكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته كارده‌كات.