وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت پـێـشـنیاره هانده‌ریـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی كه خراونه‌ته
به‌رده‌می وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم و هه‌روه‌ها ده‌ست به وتووێژكردن له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، هه‌نگاوێـكه بۆ پـێـشه‌وه.
مه‌نوچه‌هر مووته‌كی ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كه‌ی له ئیسـپانیا، وه گوتیشی ئێران سه‌یری پـێـشـنیاره‌كه ده‌كات و له نزیكترین كاتـدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
هاوكات له ڤـیهنـنا ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران كۆده‌بێته‌وه. نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌و ئاژانسه‌دا، گریگۆری شـۆڵت ده‌ڵێت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هاوبیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌نـگاوی پـێـویستی نه‌هێناوه هه‌تا بیسه‌لمێنێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
به‌ڕێز شۆڵت ده‌ڵێت شه‌ش وڵاته‌كه‌ی كه پــێشـنیاره هاندهریـیهكانیان ئاماده كردووه، ( وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چین) ، هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران بژاری ڕوون و ئاشـكرای له‌به‌رده‌مدایه. ده‌شـڵێت ئێران ده‌توانێت به پـێـشـنیاره‌كان قایل بێت و دانوسـتاندن بكات و یان ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بـبێته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ڤیه‌ننا، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له چینه بۆ به‌شداری كردن له كۆنـگره‌یه‌كی لوتكه‌ی ئاسایش، پـێشـبینی وتووێژی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.