له هه‌مان ڕۆژی سه‌ردانه كتوپـڕهكهی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری
ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسـفێـڵد و ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یسی سه‌رۆکی ستونه‌كانی له‌شکر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له باڵه‌خانه‌ی كۆنـگرێس (كاپـیتهڵ هیـڵ) وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنـگرێس سه‌باره‌ت به عێراق ئه‌نجامدا.
به‌ڕێز ڕامسـفێـڵد له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز بوش بۆ عێراق بواری به سه‌رۆك دا ستایشی سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بكات، وه سوربوونی ئه‌مریكا له پـشـتگیری كردنی حكومه‌تی نوێی عێراق پـیشـان بدات.
خانم كۆنده‌لیزا ڕایسیش كه پـێـشـتر له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقی به ڕێـگه‌ی ڤیدیۆ تێـلیكۆنفرانس به‌شداری كردبوو، گوتی گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه چۆن حكومه‌تی ئه‌مریكی ده‌توانێت پـشـتگیری حكومه‌تی نوێی عێراق بكات. گوتیشی ئه‌وان پـلانیان هه‌یه و ئێمه‌ش گوێـیان لێ ده‌گرین و ئاماده‌ین پـشـتیوانیـیان بكه‌ین.
ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر پهیسیش گوتی پـێموایه ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك له 18 پارێزگاكه‌ی عێراق جێـگیر بووین، چواریان له‌وانه كێـشه‌ی هه‌بووه.
ئه‌ندامانی كۆنـگرێسیش ڕاوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه دا.