به لایه‌نی كه‌م 100 كه‌س بریندار بوون له پـێـكدادانه‌كانی كه له‌گه‌ڵ پـۆلیسدا ڕوویدا
له ده‌كای پایته‌ختی بهنـگلادیش، كاتێـك خۆپـیشـانده‌رانی دژی حكومه‌ت هه‌وڵی گه‌مارۆی دهكایان ده‌دا له دژی فه‌رمانێـكی دادگا.
پۆلیسی نههێـشـتنی ئاژاوه گازی فرمێـسـك ڕژێنیان به‌كارهێنا و ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ره‌كان كرد له ههوڵێـكیاندا بۆ نههێـشـتنی گه‌یشتنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بۆ ده‌كا كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و شـاره ده‌چوون. له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ش به هه‌زاره‌ها له نه‌یارانی حكومه‌ت ئاگریان كرده‌وه و كه‌وتنه بهردهبارانـكردن.
دادگای باڵاش خۆپـیـشـاندانی قه‌ده‌غه كرد و پـۆلیس نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سی ده‌ستـگیر كرد.
خۆپـیـشـاندانهكه كه به گه‌مارۆی ده‌كا ناویان لێ نا، وه له لایه‌ن 14 پارتی هاوپـهیمانی بهرههڵـسـتكارهوه پـلانی بۆ دانرابوو.
عه‌بدولڵا جه‌لیل، سـكرتێری گشتی پارتی بهرههڵـسـتكاری سه‌ره‌كی كۆمكاری عه‌وامی ده‌ڵێت ئامانجه‌كه‌مان ئاشـكرایه و ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ی چـاكسازی جێبه‌جێ بكه‌ین هه‌تا هه‌ڵـبژاردنێـكی ئازاد و ڕه‌وای لێ بكه‌وێته‌وه. ده‌شـڵێت ئه‌وان ده‌ستده‌كه‌ن به خۆپـیشـاندان و مانـگرتن هه‌تا سه‌رۆك وه‌زیر خالیده ضیا ناچار بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسـازی هه‌ڵـبژاردن پـێـش هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانـگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو.
پارته بهرههڵـسـتكارهكان ده‌یانه‌وێت به‌شـداری بكه‌ن له دهستـنیشـانـكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشـتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وه ده‌ڵێن حكومه‌ت سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌و شـێوه‌یه لێـكردووه كه سه‌ركه‌وتنی پارتی خۆیانی تیادا مسۆگه‌ر كردووه.