كۆمه‌ڵی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌ڵێنی داوه هێرشی به‌رفراوان ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوو ڕێبه‌ره‌كه‌یان ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له هێرشـێـكی ئاسمانی ئه‌مریكیدا كوژرا.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له بڵاوكراوه‌یه‌كی سه‌ر ئنته‌رنێتدا ده‌ڵێت هێرشه‌كانی ئاینده‌یان وه‌ك بومه‌له‌رزه دوژمن دهههژێـنێت و له خه‌ویان ڕاده‌په‌ڕێنێت.
بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ناوی جـێـگرێـكی بۆ زه‌رقاوی نه‌هێناوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و عێراقی كوژرانی زه‌رقاوی به سهركهوتنێـك له شه‌ڕی دژه تیرۆریزم ده‌بینن. به‌ڵام ده‌شڵێن مه‌رج نیه بـبێته مایه‌ی بنبڕكردنی توندوتیژی له هه‌فته‌كانی داهاتوودا.
له پـێـشـهاتێـكی تردا، پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت 5 عێراقی كوژراون كاتێـك پـێـكدادان له نێوان سه‌ربازانی به‌ریتانی و یاخیبوان له شاری عه‌ماره‌ی باشوری عێراق ڕویداوه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ربازه به‌ریتانیـیه‌كان كه‌وتنه به‌ر هێرش كاتێـك خۆیان به شـاردا كردووه بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌و یاخیبوانه‌ی كه ڕۆكێـتیان گرتۆته بنكه‌یه‌كی له‌شـكری به‌ریتانی.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئێران گوتی خۆشـحاڵه به كوژرانی زه‌رقاوی. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حه‌مید ڕزا ئاسفی گوتی تاران هیچ زانیاری سه‌باره‌ت به زه‌رقاوی نه‌دابوو به ئه‌مریكا.