له پـێـشه‌كیـیه‌كی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا نووسراوه كه له‌شـكری ئه‌مریكی نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری قه‌ره‌بووی بۆ مردنی سڤیله عێراقیـیه‌كان داوه كه له شه‌ڕه‌كانی دژ به یاخیبوان پـێوه بوون.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت زیاتر له 9 ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی مارینزه‌وه دراوه كه له پارێـزگای ئه‌نبار شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و ژمارانه له ڕاپـۆرتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه وه‌رگیراوه كه پـێـشـكه‌شی یاساده‌ران كراوه.
ڕاپـۆرته‌كه ئه‌و 38 هه‌زار دۆلاره ناگرێته‌وه كه به خێزانی ده‌یان عێراقی دراوه كه له مانگی 11 ی پار به ده‌ستی سه‌ربازانی مارینز له حه‌دیثه كوژرابوون. ئه‌وه‌ی كه ئێسـتا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری له‌شـكریـیه‌وه لێـكۆڵـینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شـایا‌نی باسه له‌شـكری ئه‌مریكی 5 ملیۆن دۆلاری له عێراق وه‌ك قه‌ره‌بوو داوه.
ژه‌نه‌ڕاڵ پـیـته‌ر چاڕڵی ده‌ڵێت ئه‌و پارانه كه ده‌درێت مانای ئه‌وه نیـیه كه ئێمه گوناحمان كردووه، به‌ڵـكو هه‌وڵـێـكه له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ قه‌ره‌بووكردنی ئه‌و هاوڵاتیـیه بێ تاوانانه‌ی كه له نێوه‌ندی شه‌ڕه‌كاندا پـێوه ده‌بن.