سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو پێداچونه‌وه‌یه‌ک به سه‌ر ستراتیژییه‌کانی حکومه‌تی عێراقیدا بکات و ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌دات له بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ی بتوانن سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق بکشێنه‌وه.
به‌ڕێز بوش گوتی ووتوێژه‌کان له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی و فه‌رمانده له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکادا تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی "نه‌خشه‌ی داهاتووی به‌غدا و ئایا ئه‌و داهاتووه له چی ده‌چێت".
سه‌رۆک گوتیشی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه پێش کوشتنه‌که‌ی ڕێبه‌ری تیرۆرستان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجمادانی درابوو.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی پشووییه‌کی نێو ووتوێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری دانمارکی ئاندێرس فۆغ راسموسێن له کامپ ده‌یڤد ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن، ئه‌م تێبینیانه‌یدا.
ڕۆژنامه‌وانان ده‌رباره‌ی کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران پرسیارییان له سه‌رۆک بوش کرد و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی تاران چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک و نه‌ک چه‌ند مانگێکی له‌به‌رده‌مدایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشنیازی یارمه‌تی ووڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی له به‌رامبه‌ر سنوردارکردنی چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی.