ڕێبه‌ری تیرۆریست ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له كرده‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه ئه‌مریكی
و عێراقیـیه‌كان له باكوری به‌غدا، لای شاری باقوبه كوژرا.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غداوه به شـێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و له پاڵیشیدا هه‌ریه‌ك له ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق وه‌سـتابوو، هه‌واڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌كه هه‌رچی په‌یامنێران و كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ئه‌مریكی له هۆڵی كۆنـگره‌كه كه‌وتنه چه‌پڵه لێدانێـكی گه‌رم.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی گوتی دره‌نـگ كاتێـكی شه‌وی چوارشه‌ممه له ماڵێـك له نزیك باقوبه ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی و حه‌وت له هاوكاره‌كانی كوژران. ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسیش به‌م شێوه‌یه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی وه‌سف كرد و گوتی" هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری تیرۆرستانی ئه‌لقاعیده له عێراق له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاینی شێخ عه‌بدولره‌حمان ڕۆژی چوارشه‌ممه واته حه‌وتی مانگی شه‌ش له كاتژمیر 6:15 ی ئێواره به كاتی ناوخۆی عێراق له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك، كوژران." هه‌روه‌ها گوتی " زانیارییه‌كانی نێو ڕێبه‌رانی باڵای تۆڕه‌كه‌ی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بتوانن زه‌رقاوی و هه‌ندێ له یاریده‌ده‌ره‌كانی كه له دووری 8 كم له باكوری باقوبه‌وه كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، بدۆزنه‌وه و هێرشی ئاسمانیان بكه‌نه سه‌ر."
ژه‌نه‌راڵ كه‌یسی گوتی هه‌ر له دوای لێدانه‌كه هێزه‌كانمان له ڕێگه‌ی مۆری په‌نجه و چه‌ند هێمایه‌كی دیكه و هه‌روه‌ها شـێوه‌ی ده‌موچاوی توانیان دڵنیابن كه ئه‌و كه‌سه زه‌رقاویـیه. گوتیشی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئێمه به دوای زه‌رقاویدا كه‌وتووین.
له كۆتایشدا، ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی گوتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق كوژراوه، به‌ڵام ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كه‌یان هێشتا هه‌ر مه‌ترسیان هه‌یه و هۆشداری دا كه هه‌ر به چالاك ده‌مێننه‌وه و ئه‌ندامه‌كانیان هه‌وڵی تۆقاندنی گه‌لی عێراقی و تێكدانی ڕه‌وشی حكومه‌ته‌که ده‌ده‌ن .