ڕاپۆرتێكی نوێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی (ئێف. دی. ئه‌ی) ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا پێویسته چێشتخانه‌كان له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌ویدا یارمه‌تی ئه‌مریكیه‌كان بده‌ن.
هه‌رچه‌ندێكیشه حكومه‌ت ناتوانێت بڕیاری جۆری ئه‌و خۆراكانه بدات كه له چێشتخانه‌كاندا ئاماده ده‌كرێن و ده‌خورێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی چه‌ند ڕێنومایهكی بۆ چێشتخانه‌كان پێشنیار كردووه.
حكومه‌تی فیدرالی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له سه‌دا 64 ی دانیشتوانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كێشیان زۆره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و درێژییاندا، هه‌روه‌ها له سه‌دا 30 دانیشتوانیش قه‌ڵه‌ون. ئه‌م ڕێژانه‌ش بۆنه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێك ئاماده بكات و تیایدا داوا له چێشتخانه‌كان بكات كه یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی قه‌ڵه‌وی بده‌ن. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕۆژانه سێیه‌كی خۆراكی ڕۆژانه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه ده‌خۆن.
به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی ئێف. دی. ئه‌ی دكتۆر ئاندریۆ ڤان ئهشنباخ ده‌ڵێت "خۆراك خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌شێكی گرنگی ژه‌می ڕۆژانه‌مانن و ده‌بێت ده‌ست بكه‌ین به بیركردنه‌وه له چۆنێتی ڕێكخستنیان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر."
یه‌كێك له پێشنیاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئێف. دی. ئه‌ی ئه‌وه‌یه كه قه‌باره‌ی خۆراكی ژه‌مه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه. ڕاپۆرته‌كه ده‌شڵێت پێویسته چێشتخانه‌كان بژاری زیاتری جۆری خواردنی كالۆری كه‌م یاخود ئه‌و خواردنانه‌ی كه یه‌كه‌ی ووزه تیایاندا كه‌مه له‌سه‌ر لیستی خۆراكه‌كانی هه‌یانه، زیاتری بكه‌ن. هه‌ندێ له چێشتخانه سه‌رپێییه‌كان ئێستا خۆراك و زه‌لاته‌ی جۆراوجۆر و خواردنی به‌سود به ته‌ندروستی مرۆڤ ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌توانرێت له جیاتی په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو و خواردنه‌وه‌ی سۆدا بخورێن.
ئێف. دی. ئه‌ی ده‌شڵێت داوا له چێشتخانه‌كان ده‌كه‌ن ریكلام بۆ ئه‌و جۆره خواردنانه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئاماژه به كالۆری یاخود یه‌كه‌ی ووزه‌ی ئه‌و ژه‌مانه بده‌ن.
به‌ڵام ستیڤن ئاندرسن سه‌رۆكی سه‌ندیكای نیشتمانی چێشتخانه‌كان ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌ركێكی قورسه و زۆری تێ ده‌چێت. ئاندرسن نمونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت بۆ نمونه تۆ ئه‌گه‌ر بچیت بۆ چێشتخانه‌یه‌ك و داوای پارویه‌ك بكه‌یت ئه‌وا 15 جۆر نانی جیاواز و ژماره‌یه‌كی زۆری خواردن هه‌یه كه پارووی لێ دروست بكرێت. به‌و شێوه‌یه ده‌توانرێت یه‌ك ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار پارووی جیاواز دروست بكرێت كه هه‌ریه‌كه‌یان ڕێژه‌ی جیاوازی كالۆری یاخود یه‌كه‌ی ووزه‌یان هه‌یه و پێم وایه ئه‌مه نیشانی ده‌دات كه‌وا تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و پێشنیاره نابه‌جێیه."
چێشتخانه‌كان ده‌ڵێن كڕیاران و چێشتخانه‌كان هه‌ردوولا پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه به‌ره‌و شێوازێكی ته‌ندروستی خۆراك خواردن بڕۆن.
جێی باسه، له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئێف. دی . ئه‌ی شدا ئاماژه كراوه به‌وه‌ی ژماردنی ڕێژه‌ی كالۆری جۆرێك له ژه‌مه‌كان 100 دۆلاری تێده‌چێت و لیستی ژه‌مه‌كانی چێشتخانه‌یه‌كیش له‌وانه‌یه 46 هه‌زار دۆلاری تێ بچێت.