لێپرسراوانی عێراقی نزیكه‌ی 600 به‌ندكراوی زیندانخانه‌كانی ووڵاته‌كه‌یان ئازاد كردووه ته‌نها له پاش چه‌ند كاتژمێرێك له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی بۆ ئازادكردنی 2500 ده‌ستگیركراو. ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیریش به نیازی بوژاندنه‌وه‌ی گفتوگۆی نیشتمانی و ئاشت بوونه‌وه‌یه.
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌و پاسانه‌ی كه به‌ندكراوه‌كانی تیادا بوو گه‌یشتنه بنكه‌یه‌كی پاس له ناوه‌ندی به‌غدا. زۆربه‌ی ئازادكراوه‌كانیش ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌به سونه‌كان بوون.
ئه‌م بڕیاری ئازادكردنه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه هیچ تاوانێكی توندوتیژییان ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌وانه‌ش كه به‌ڵگه‌ی پێویست نیه بۆ تاوانباركردنیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ به‌ندكراویش به هه‌ڵه ئازادكراون.
له زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، هێرشی یاخیبوان بۆته له سه‌رانسه‌ری عێراقدا بۆته هۆی كوشتنی 10 كه‌س. له نێو قوربانیه‌كاندا، شه‌ش ئه‌فسه‌ری پۆلسی و مه‌لایه‌كی سوننه‌ی تیادا بووه.
له لایه‌كی دیكه، پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 13 كه‌س له‌و 50 كه‌سه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزار له ناوه‌ندی به‌غدا چوارده‌ور دران و ڕفێندران.
پۆلیس ده‌ڵێت هه‌ندێ له كه‌سه ڕفێندراوه‌كان كه له دره‌نگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دۆزرانه‌وه، نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێوه بووه. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نیه كه‌وا بۆچی ئازاد كران و بۆچیش چاره‌نوسی ڕفێندراوه‌كانی دیكه نادیاره.
.