پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن نۆ سه‌ری بڕاوییان له ناو كیسه‌ی نایلۆن‌دا دۆزیوه‌ته‌وه له نزیك شارۆچكه‌ی باقوبه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
له پایته‌ختیش، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بنكه‌یه‌كی ڕاوه‌ستاندنی تاكسی له ناوه‌ندی به‌غدا ڕوویداوه و له ئاكامدا ژنێك كوژراوه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كێكیش بریندار بووه. هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌ش له ئه‌نجامی پێكدادانێكی جودا له به‌غدا گیانیان له ده‌ستداوه.
ڕووداوه توندوتیژییه‌كان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سه‌رانسه‌ری عێراقدا زیادییان كردووه له كاتێكدا كه سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی دوو پۆستی سه‌ره‌كی كابنه‌ته‌كه‌یه‌تی كه به‌هۆی بن به‌ستی سیاسی نێو لایه‌نه سیاسیه‌كان تاوه‌كو ئێستا ده‌ست نیشان نه‌كراون.
له لایه‌كی دیكه‌ش، به‌ڕێز ئه‌لمالكی فه‌رمانی داوه به ئازادكردنی 2500 زیندانی كه به‌شدارییان له ڕووداوه توندوتیژییه‌كاندا نه‌كردبوو و ده‌ستگیر كرابون و گوتی هیواداره ئه‌م هه‌وڵه یه‌كگرتن و ته‌بایی ڕیزه‌كانی گه‌ل بگه‌ڕێنێته‌وه.
هاوكاتیش، هێزی ئه‌مریكی ڕۆژی سێشه‌ممه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبارییان ڕاگه‌یاند كه ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی حه‌بانیه‌ی نێوان ڕومادی و فه‌للوجه.