له 7 ی مانـگی پـێنـجدا پـه‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی خۆی دا به حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كه پـێـكهاتووه له 42 كه‌س، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێـگره‌كه‌ی و 40 وه‌زیر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێـگای سه‌رنج بوو كه‌می ڕێژه‌ی ژنان بوو له‌و حكومه‌ته یه‌كگرتوه‌دا.
باشه هۆكاری ئه‌وه ده‌بێت چـیبێت؟ ئایا مه‌سه‌له‌ی پـیاو سـالاریـیه له نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان پـێـكهێناوه؟ یاخود مه‌سه‌له‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی ژنان خۆیان.
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان به‌ڵـێـن ساڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ خانم شـه‌مام شـه‌وقی ئه‌ندامی پـێـشـوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان ئه‌نجام داوه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 6 خوله‌كه.