پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن چه‌کداران به لایه‌نی که‌مه‌وه 36 که‌سیان کوشتووه له کاتێکدا که ڕێبه‌رانی سیاسی نه‌یانتوانیه‌وه ڕێک بکه‌ون له‌سه‌ر ده‌ست نیشانکردنی لێپرسراوی هێزی له‌شکری و پۆلیسی عێراقی.
پۆلیس ده‌ڵێن له میانه‌ی یه‌کێک له‌و هێرشانه‌ی که له خاڵێکی پشکنینی عه‌ین له‌یلا له پارێزگای دیاله‌ی باکوری به‌غدا ڕوویداوه، چه‌کداران 21 که‌سیان کوشتووه که زۆربه‌یان خوێندکاران بوو پاش ئه‌وه‌ی له ڕایانکێشاونهته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پاسه‌ی که تیایدا بوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ده‌ڵێت چه‌کداران ته‌قه‌شیان له چوار کارمه‌ندی کۆمپانیایه‌کی ته‌له‌فۆن کردووه له نزیک ناوچه‌ی مه‌دینه‌ت سه‌دری به‌غدا و له ئه‌نجامدا گیانیان له ده‌ستداوه.
له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش، له میانه‌ی پێکدادانێکدا له مزگه‌وتێکی سونه‌ی ئه‌و شاره، به لایه‌نی که‌مه‌وه 11 که‌س کوژراون.
هاوکات، ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی دانیشتنی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانیان بۆ کاتێکی دیاری نه‌کراو دواخست که پێشتر نیاز وابوو به‌ربژاره‌کانی دوو پۆستی سه‌ره‌کی حکومه‌تی نوێی عێراقی تیادا دیاری بکرێت. پێشتریش سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌و پێشبینی ده‌کات له‌و دانیشتنه‌دا، پۆسته‌کانی وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری ده‌ست نیشان بکرێت.
به‌ڵام جێگری ووته‌بێژی په‌رله‌مان، خالد ئه‌لعه‌تیه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی هێشتا ڕێبه‌ران ناکۆکن له‌سه‌ر دیاریکردنی به‌ربژاره‌کانی ئه‌و پۆستانه.