سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئێران سه‌یری لیستی پاداشـته
هانده‌ریـیه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كات كه مه‌به‌ست لێی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پـیـتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام گوتیشی به په‌له بڕیار له‌سه‌ر پـێـشـنیاره‌كه ناده‌ین.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر گۆڕی ئایه‌توڵا خومه‌ینی قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه كرد. دیسانه‌وه قسه‌كانی دووباره كرده‌وه، كه ئێران مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه به‌كاربهێنێت، وه ئه‌و مافه دانوسـتاندنی له‌سه‌ر ناكرێت.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونیدا وتووێژی له‌گه‌ڵ سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان كردووه، سه‌باره‌ت به كێشه ناوه‌كیـیه‌كه. ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران گوتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به ئه‌نانی گوتووه كه تاران ئاماده‌یه بۆ وتووێژكردن ئه‌گه‌ر به دیموكراتـیـیانه و به‌بێ هیچ مه‌رجێـكی پـێشهكی و ههڕهشهكردنـێـك بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه، له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڤاتیكان گوتی تاكه ڕێـگا بۆ چاره‌سه‌ری كێـشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران دیبلۆماسـیـیهته.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر پاداشـته هانده‌ریـیه‌كان كه پـێشـكه‌ش به ئێران ده‌كرێت و هه‌روه‌ها وتووێژكردنی نوێ له‌گه‌ڵی، به‌ڵام سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی تاران ده‌بێت پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كان پـێـیان وایه تاران یۆرانیۆم به مه‌به‌ستی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی دهپـیتـێـنێت.
پـێـشـبینی ده‌كرێت به‌ڕێوبه‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا له ڕۆژانی داهاتوودا بگاته تاران بۆ پـێـشـكه‌شـكردنی لیستی پـێـشـنیاره‌كان.