وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسـفێــڵد داوا له چین ده‌كات زیاتر كراوه‌بێت له
مه‌سه‌له‌ی زیادبوونی خه‌رجـیـیه له‌شـكریـیه‌كانی.
ڕۆژی شه‌ممه له كۆنـگره‌یه‌كی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له سـینگافور، به‌ڕێز ڕامسـفێــڵد له گوتارێـكدا گوتی به‌شی چین له ئابوری جیهانیدا گه‌شه ده‌كات، وه ئه‌و ته‌مومژه‌ی له خه‌رجیـیه له‌شـكریـیه‌كانیدا هه‌یه دڵه‌ڕاوكێی له لای هه‌ندێ له دراوسـێـكانی دروستكردووه، بۆیه بۆ پـكین باشـتره زیاتر ڕوون و ئاشـكرا بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا تا دراوسـێـكانی و هاوبه‌شه بازرگانیـیه‌كانی متمانه‌ی زیاتریان به سه‌رمایه‌گوزاریـیه‌كانیان له‌و وڵاته هه‌بێت.
چین ده‌ڵێت بۆ به‌رگری سـاڵانه نزیكه‌ی 30 بلیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات. به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا خه‌رجی چین له بواری له‌شـكریدا به 90 بلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش به‌ڕێز ڕامسـفـێـڵد گوتی ئه‌و نیگه‌رانه له‌و هه‌وڵه‌ی كه له لایه‌ن چین و ڕوسیا ده‌درێت بۆ ئه‌ندامبوونی ئێران له ڕێـكخراوی هاوكاری شه‌نـگهای ( S.C.O.)، گوتیشی ئێران پـشتیوانی له حه‌ماس و حزبوڵا ده‌كات كه مێژویه‌كی درێژیان له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا هه‌یه.
شایانی باسه ڕێـكخراوی هاوكاری شه‌نـگهای گروپـێـكی ئاسایشیـیه و هه‌روه‌ها كازاخستان و قیرگستان و تاجاكستان و ئۆزباكستانیش تیایدا ئه‌ندامن.