ده‌زگا ئاسایشـیـیه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێن 17 كه‌سـیان ده‌سـتگیر كردووه كه پـێـنجیان لاون، وه گوتویانه پـلانیان داڕشـتووه كه هێرشی تیرۆریستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تۆرۆنتـۆ ئه‌نجام بده‌ن.
كاربه‌ده‌سـتێـكی گه‌وره له پـۆلیسی سواره‌ی پاشـایه‌تی له كه‌نه‌دا ( یاریده‌ده‌ری كۆمیسـیۆن مایك ماكـدۆنهڵ) ڕۆژی شه‌ممه له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به په‌یامنێره‌كانی گوت گومانـلێـكراوهكان دانیشـتوی كه‌نه‌دان و هه‌وڵیان داوه 3 ته‌ن له نیتراتی ئه‌مۆنیۆمیان ده‌ست بكه‌وێت كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كیـیه بۆ دروستـكردنی ماده‌ی تی ئێن تی.
به‌ڕێز مایك گوتی ده‌سـتگیركردنه‌كان ڕێـگه‌ی له‌و گروپه گرت كه بۆمبێـكی له‌و جۆره دروست بكه‌ن كه له سـاڵی 1995 دا به‌كارهات له ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی فیدڕاڵی ئه‌مریكی له شاری ئۆكلاهۆما.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ده‌سـتگیركراوه‌كان بیروبۆچوونی گروپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده كاری لـێـكردوون.
شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی له كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا، كه له 400 پـۆلیسی سواره پـێـكهاتبوو ده‌سـتگیركردنه‌كان ئه‌نجامدرا. ڕۆژنامه‌ی تۆرۆنتۆ ستار بڵاوی كردۆته‌وه كه پـۆلیس 12 شوێنیان كردبووه ئامانج بۆ ده‌سـتگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه تیرۆریسـتیـیه.
چه‌ندین ڕاپـۆرت وا ڕاده‌گه‌یه‌نن گروپه‌كه به ڤیدیۆ وێنه‌ی میترۆی ژێر زه‌وی تۆرۆنتـۆیان گرتووه.
كاربه‌ده‌ستانی كه‌نه‌دی ده‌ڵێن لێـكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.