ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی میدیاکان له تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمێـک له شاری مه‌رسین ی سه‌ر که‌نار ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆته هۆی بریندار بوونی به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌شت که‌س.
ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و بۆمبه به ده‌زگایه‌ک له ناو بازاڕێکی ناوچه‌یه‌کی بازرگانی شاره‌که‌دا ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
تائێـستا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه نیشان نه‌داوه.
شـایانی باسه چهپـڕهوهكان وئیسـلامیـیهكان و كورده‌كان ته‌قینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌یان له ڕابوردوودا له توركیا ئه‌نجام داوه.