Accessibility links

لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكی سه‌ربازه‌كانی له‌ ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌سحاقیـیه‌ به‌ بێ تاوان ده‌زانێت


لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌كات كه‌ به‌ زانین و مه‌به‌ست هاوڵاتیـیانی سـڤیلیان له‌ شـارۆچكه‌ی ئیسحاقی كوشـتبوو، ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه‌ هیج جۆره‌ به‌دڕه‌وشـتـیـیه‌كیان نه‌كردووه‌.

گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كالدوێـڵ ڕۆژی هه‌ینی به‌ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن سه‌ربازانی ئه‌مریكی ئه‌ندامانی خێزانێـكیان له‌ شـارۆچكه‌ی ئیسـحاقی به‌ ئه‌نقه‌ست كوشـتبوو، هیچ ڕاستیـیه‌كی بۆ نیـیه‌، وه‌ گوتی كاتێـك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مانگی سێ له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ هه‌وڵی گرتنی گومانلێـكراوێـكی قاعیده‌دا بوون، ته‌قه‌یان لێـكراوه‌، وه‌ ئه‌وانیش به‌ شـێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG