له ڕۆژانی 27 تا 29 ی مانگی پـێنجدا ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی پارته سـیاسـیـیه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ ی كوردی سوریا له كۆنـگره‌یه‌ك له به‌لجیكا به‌شـداریـیان كرد. ئامانجی سه‌ره‌كی كۆنـگره‌كه پـێـكهێنانی ئه‌نجومه‌نێـكی نیشـتیمانی بوو تا نوێنه‌رایه‌تی كوردی سوریا بكات. بۆیه ئه‌نجومه‌نێـك پـێـكهات به ناوی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له سوریا. به‌ڵام ڕێـكـكه‌وتنێـكی گشتی له‌سه‌ر نه‌بوو تا پـێی بگوترێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كوردی سوریایه.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان بروسـك تۆغان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میواندارێتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر سه‌عده‌دین مه‌لا، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی له سوریا.
شـێركۆ عه‌باس، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئه‌مریكی- كوردی بۆ دیموكراسی له سوریا.
خه‌لیل كه‌ڕۆ، نوێنه‌ری پارتی ئازادی له سوریا.
جه‌نگیزخان حه‌سۆ، سـیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆ.
سیروان حاجی به‌ركۆ، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی عاموده.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 43 خوله‌كه.