كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه ناوخۆییه‌كان هه‌واڵی له ده‌ستدانی گیانی كچه لاوێكی ئه‌نده‌نوسی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌گێڕنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و كچه له ناوچه‌كانی كه‌نار شاری جه‌كارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسیا ژیاوه. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش تاوه‌كو ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی جه‌خت نه‌كردۆته‌وه.
پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتویانه 54 كه‌س له ئه‌نده‌نوسیا جودا كراونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌و خێزانانه‌ن كه تووشبووی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان تیادایه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا، خزم و كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه‌شی تیادایه كه حه‌وت ئه‌ندام لێیان به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستدا.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی ئه‌و كه‌سه جیاكراوانه ڕۆژانه چاودێری ده‌كرێن و تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌هاش ده‌رمانی تامیفلویان ده‌درێتێ.