نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ئیدانه‌ی قسه‌وباسه‌كانی ئه‌و كوشتارانه‌ی كردووه
و ده‌ڵێت حكومه‌ت له به‌غدا لێـكۆڵینه‌وه‌ی خۆی ده‌كات.
له میانه‌ی كۆنـفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق، به‌ڕێز مالكی داوای وتووێژكردنی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی هاوپه‌یماناندا كردووه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته بوونیان له كاروباری عێراقدا.
سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان جه‌خت له به‌هاكانی ئه‌ركی له‌شـكری ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌هاش گرنـگی چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له ده‌می شه‌ڕدا.
له ئه‌مریكاش، سه‌رۆك بوش گوتی به‌و قسه‌وباسانه‌ی دژی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له حه‌دیثه كراون زۆر نیـگه‌ران بووه و ده‌شـڵێت له‌و بڕوایه‌دایه مه‌شـق پـێـكردنی زیاتر ئه‌وه بیر هێزه سه‌ربازیـیه‌كان ده‌هێنێته‌وه وابه‌سـته‌یی به یاسا و بڕیاره‌كانی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ یه‌عنی چی.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌و ڕووداوه‌ی مانـگی 11 ی پاری حه‌دیثه ده‌كرێت كه ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان ده‌ڵێن مارینزه‌كان ته‌قه‌یان له وڵاتیانی سـڤیـل كردووه، پاش كوژرانی یه‌كێـك له سه‌ربازه‌كانی هاوكاریان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه به ئاشـكرایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كێـشهیهدا بكات و به ڕهوایـیانه كێشـه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڵـگه هه‌بێت بۆ بهدكاریكردن له لایه‌ن هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكاوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و بهدكارییهیان كردووه به‌رپـرس ده‌كرێن.
ڕاپـۆرته‌كانی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و لێـكۆڵینهوانهی ئێسـتای له‌شـكر پـێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی مارینه كه ده‌ڵێت 15 هاوڵاتی سـڤیلی به‌هۆی بۆمبی لاڕێوه كوژراون و هه‌روه‌ها له ئاكامی شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ یاخیـبواندا، واته به گولله‌ی وێـڵ كوژراون.