كاربه‌ده‌ستانی توركیا ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستانی تورك و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌رمه‌نی ده‌ستیان كردووه به ووتوێژكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
نامیق تان ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت تا ئێستا سێ گه‌ڕی ووتوێژكردن كراون و ده‌شڵێت توركیا له‌و بڕوایه‌دایه پێویسته ئه‌رمینیا زیاتر نه‌رمتر بێت له ووتوێژه‌كاندا تا ئه‌و دانوستاندنانه سه‌ركه‌توو بێت. جێی باسه، توركیا و ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی‌یان نیه.
ئه‌رمینیا توركیا به ژینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی یه‌ک ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار وولاتی ئه‌رمینی گوناهبار ده‌كات له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1915 و 1923 دا. به‌ڵام توركیا ده‌ڵێت ئه‌و ژمارهێه زۆر گه‌وره كراوه و ته‌نها سێ سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی و هه‌زاران توركیش له‌و كێشه سیڤیڵیهدا كوژراون و هه‌روه‌هاش له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌سه‌ر وه‌ختی كۆتایی هاتنی ئیمبراتۆرییه‌تی عوسمایدا.
ژماره‌یه‌ك ووڵات له‌وانه سویسرا و فه‌ره‌نسا دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كوشتارانه ژینۆساید بوون.
هه‌رچی توركیاشه كه‌وتۆته ژێر فشارێكه‌وه كه هه‌روادێ و زیاد ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هاوكاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئانكه‌ره ده‌یدات تا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.