پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت یاخیبوان ڕۆژی سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ك له هێرش و ته‌قینه‌وه‌یان
ئه‌نجام داوه، له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 46 كه‌س كوژراون.
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له بازاڕێـكی به‌غدا بۆته هۆی كوشـتنی 22 كه‌س به لایه‌نی كه‌مه‌وه، له شوێنـێكی دیكه‌ی به‌غدا و له پاڵ نانه‌وه‌خانه‌یه‌كدا بۆمبێـك 9 كه‌سی كوشـتووه، وه له چه‌ند هێرشـێـكی دیكه‌شدا له به‌غدا 3 كه‌سی دیكه‌ش كوژراون.
له شاری حله‌ی باشوری عێراق ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك 12 كه‌سی كوشـتووه و 30 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی هێرشـێـكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌غدا 2 كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت كوژراون و سـیانی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌ڵێن تیرۆریسـتێـكیان ده‌ستگیر كردووه و دانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌ده‌ها عێراقی سه‌ربڕیوه.
له‌شـكری ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ته‌رمی ئه‌و دوو مارینزه ئه‌مریـكیـیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕۆژی شه‌ممه له پارێزگای ئه‌نبار هه‌لیـكۆپـته‌ره‌كه‌یان كه‌وتبووه خوارێ.
له شاری موسڵی باكوری عێراقیش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ 2 سه‌ربازی عێراقی كوژراون و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون. په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا له موسڵ، ئه‌میر گۆران له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتێـكی بۆ ناردوین، ده‌توانن گوێـبیستی‌بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.