سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامد كارزای داوای له گه‌لی ئه‌فغانی كرد كه هه‌ستن له دژی ئه‌و
خۆپـیـشـاندهرانهی شوێن و داموده‌زگا گشـتـیـیهكانیان له كابوڵ تاڵان و وێران كردووه.
له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌فغانیدا خۆپـیـشـاندهرهكانی به ئاژهوهگـێڕ و دوژمنی ئه‌فغانسـتانی له قه‌ڵه‌مدان.
خۆپـیشـاندانه‌كان كاتێـك سه‌ری هه‌ڵـدا كه به ڕێـكهوت ئۆتۆمبیلێـكی بار هه‌ڵـگری ئه‌مریكی خۆی به چه‌ند ئۆتۆمبـیلـێـكی سـڤیلدا كێـشـابوو. به‌رپـرسـانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن له‌و ڕووداوه‌دا به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌س كوژراوه وژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، وه له خۆپـیـشاندانهكانیش به لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژراون.
سه‌دان كه‌س كه‌وتبوونه به‌رده‌بارانی كاروانه‌كه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا ، هه‌روه‌ها ته‌قه‌ش له ناوچه‌كه‌دا كراوه. گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مریكا كۆلۆنێـل تۆماس كۆڵینز ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها ته‌قه‌یان به‌ئاسماندا كردووه. هه‌روه‌ها غه‌مگینی خۆشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و قوربانیانه‌ی له‌و ڕووداوه كه‌وتۆته‌وه.
خۆپـیشـانده‌ره‌كان عه‌مباره‌كانیان تاڵان كرد و گڕیان به‌ردایه ئۆتۆمبیله‌كانی پـۆلیس و قسه‌یان به ئه‌مریكا ده‌گوت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره خۆپـیشـاندانی له‌وجۆره له كابوڵ ڕووبدات له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان له ساڵی 2001 ه‌وه ڕوخاوه.