پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 36 كه‌س به هۆی توندوتیژی
له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا كوژراون.
له كوشـنده‌ترین هێرشـدا كه به بۆمبێـك ئه‌نجام درابوو له‌سه‌ر ڕێـگایه‌كدا نزیـك به خاڵص كه 65 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دووره، 11 كه‌س كوژراون و 11 دیكه‌ش بریندار بوون.
یاخیبوان له به‌غدا هێرشـیان كردۆته سه‌ر پاسـێـكی بچـوكی سـڤـیل و پـۆلیسی عێراقی و كاروانێـكی هاوپه‌یمانان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری به‌سره بۆمبێـكی لاڕێ 2 سه‌ربازی به‌ریتانی كوشـتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دادگاكردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و حه‌وت له ده‌ستوپـێوه‌نده‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا ده‌سـتیـپـێـكرده‌وه.
دانیشـتنه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی دادگا زیاتر شایه‌تی ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرا كه داكۆكیـیان له سه‌دام و هاوكاره‌كانی ده‌كرد.
یه‌كه‌م شایه‌ت له‌جیاتی عه‌واد به‌نده‌ر بوو، كه سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه بووه كه حوكمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ر 148 شیعه‌دا دا به تاوانی هه‌وڵی كوشـتنی سه‌دام حوسه‌ین.