فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیلی بۆمبارانی چه‌کداره فه‌له‌ستینی و لوبنانیه‌کانیان له‌ناو لوبنان‌دا کردووه که له لایه‌ن سوریاوه پشتگیر ده‌کرێن. ئه‌م هێرشه‌ش تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و هێرشه موشه‌کیانه‌ی کرابونه سه‌ر باکوری ئیسرائیل
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دژی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک به‌یروت له دۆڵی بیقاع ی نزیک سنوری لوبنانی ئه‌نجامدرا و له ئاکامدا ئه‌ندامێکی گروپێکی چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامی حیزب الله و چه‌کدارێکی فه‌له‌ستینی کوژران. هه‌روه‌ها دوو لوبنانی سیڤیڵیش بریندار بوون.
له میانه‌ی ئه‌م هێرشه‌دا، سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان و چه‌کداران بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک پێکدادان له نێوانیاندا ڕوویدا که تاوه‌کو ئێستا به توندترین پێکدادانی توندوتیژی سه‌ر سنوری ووڵاته‌که داده‌نرێت.