ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت ووڵاته‌که‌ی له کارکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی
ڕاناوه‌ستێت که مشتومڕی له‌سه‌ر په‌یدا بووه.
ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئێران ڕایگه‌یاندووه که‌وا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی گوتویه‌تی زانایانی لاوی ئێرانی به‌م سه‌رکه‌وتنه زانستییه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كیه‌وه، توانیویانه ئاسایشی درێژخایه‌نی ووزه‌ی ئێرانیان گه‌رانتی بکه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ش لێی مانای له ده‌ست چوونی ته‌واوه‌تیه.
ئه‌م ووتانه‌ی خامه‌نه‌یی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کاتێکدا هات که به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیا، ئیگۆر ئیڤانۆڤ له تاران له‌گه‌ڵ دانوستانده‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌کی ئێران عه‌لی لاریجانی کۆبۆوه.
ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی میدیا ده‌ڵێن ئیڤانۆڤ بانگه‌شه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماتی کردووه تاوه‌کو کۆتایی به چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی ئێران بهێنرێت. ئیڤانۆڤ گوتوشیه‌تی مۆسکۆ له دژی به‌کارهێنانی هێزه له به‌رامبه‌ر تاران.