سه‌رۆك بوش له ئاهه‌نـگی ده‌رچوونی 861 خوێندكاری ئه‌كادمی له‌شـكری له وێسـت بۆینت، گوتارێـكی مێژویی پـێـشـكه‌ش به خێزانی ده‌رچووان و ئاماده‌بووانی ناودار كرد.
له گوته‌كه‌یـدا سه‌رۆك بوش گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا له دوای جه‌نـگی دووه‌می جیهانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. گوتیشی فراوانبوونی كۆمۆنیزم له به‌شی زۆری ئه‌وروپا و ئاسـیا و شـوێنه‌كانی دیكه له سـاڵانی سه‌ره‌تای جه‌نگی سارد دا، ڕووداوه جیهانیـیه‌كان ئاماژه‌ی به دوا ڕۆژێـكی تاریك بۆ دیموكراسی دا.
سه‌رۆك بوش گوتیشی هه‌یری ترومه‌نی سه‌رۆكی پـێـشووی ئه‌مریكا، مه‌ترسـیـیه‌كه‌ی به ململانه‌ی ئایدیۆلۆجی ناساند و له پـێناو به‌ره‌نـگـاربوونه‌وه‌ی دژواریـیه‌كاندا هه‌یری ترومه‌ن هاوپه‌یمانێـتی دامه‌زراند و په‌ره‌ی به ئازادی دا و به‌و پـێـیه بناغه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی داهاتوو له جه‌نگی سارد دا داڕشـت. سه‌رۆك بوش گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـتراتیژێـكی هاوشێوه بۆ به‌ره‌نـگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم په‌یڕه‌وی ده‌كات.
كاتێ سه‌رۆك ترومه‌ن له 150 هه‌مین سـاڵیادی وێسـت پـۆینت گوتاری خۆی پـێـشـكه‌ش كرد به ده‌رچـووانی ساڵی 1952 ی گوت ناتوانین بگه‌ینه ئاشتی تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه چالاكانه و به چڕوپـڕی كار نه‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێـكردنی مه‌رجه‌كانی ئازادی و دادوه‌ری له جیهاندا. هه‌مان په‌یڕه‌وه ڕێـنمایمان ده‌كات له‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆماندا له دژی تیرۆریزم. ستراتیژیـیه‌تی ئێمه بۆ پـاراستنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پـنچـینه‌ی ڕوانیـنێـكی ئاشـكرایه. باری ئاسایشی وڵاتی ئێمه كه‌وتـۆتـه سه‌ر به‌ره‌وپـێـشـچوونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی تر.
سه‌رۆك بوش گوتی سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی سارد دا پـتر له 40 سـاڵی خایاند. ده‌ڵێت به هه‌مان شـێوه‌ش سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی دژی تیرۆر له شه‌و و ڕۆژێـكدا به‌ده‌ست ناهێنرێت. سه‌رۆك بوش پـێشـبینی ئه‌وه‌ی كرد هه‌وڵوته‌قه‌لا له دژی تیرۆریزم ده‌رچوانی ئه‌مسـاڵی له‌شـكری ئه‌كادمی وێسـت پـۆینت و هه‌روه‌ها ئه‌كادمیـیه‌كانی له‌شـكری دیكه‌ی ئه‌مریكا به‌و كاره‌وه خه‌ریـك ده‌كات.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ڕێـك وه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی پـێـشوی ئه‌مریكا یارمه‌تی گوڕانـكاریـیان له ئه‌ڵمانیا و له ژاپـۆندا دا له دوژمنێـكی چه‌كداره‌وه گۆڕان بۆ هاوپه‌یمانێـكی دیموكراتی، ئه‌مڕۆش نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مریكایـیه‌كان كۆمه‌كی عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌كه‌ن بۆ بوژاندنه‌وه له وێرانكاری ڕژێمه سه‌ركوتـكه‌ره‌كان، له ئه‌فغانستان ئۆردوگاكانی تیرۆر داخران، ئه‌فغانیـیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئازاد دا سه‌رۆكێـكی نوێ و په‌رله‌مانیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد. له عێراقیش، له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا عێراقیـیه‌كان مێژویه‌كیان بۆ خۆیان دروستـكرد كاتێـك ڕێبه‌رانی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه كه عێراقیـیه‌كان هه‌ڵیانبژاردبوون پـۆسـته‌كانیان وه‌رگرت. له‌گه‌ڵ پـێـكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته یه‌كگرتووه نیشـتیمانیـیه جیهان ده‌سـته‌یه‌كی بارێـكی نوێی بینی. دیموكراسـیـیه‌تێـكی ده‌سـتوری له ناو جه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
دوای گوتاری ئاهه‌نـگی ده‌رچوونی خوێنـدكارانی له‌شـكری سه‌رۆك بوش به‌ڵـگه‌نامه‌ی دبلۆمی به‌سه‌ریاندا دابه‌شـكرد. هه‌ر كه گه‌یشتنه پـله‌ی ئه‌فسه‌ر پـێشـبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی ده‌رچـووان ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان یان عێراق بكرێن.
به‌ر له ڕۆژی یاده‌وه‌ری جه‌نـگاوه‌ره دێرینه‌كان كه ڕێـكه‌وتی دووشه‌ممه ده‌كات، سه‌رۆك بوش له گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یـیدا ڕۆژی شه‌ممه سـتایشی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكایانه‌ی كرد كه له جه‌نـگدا گیانیان به‌خت كردووه. له وه‌ڵامی پارتی دیموكراته‌كاندا سـیناتۆری ویلایه‌تی هاوای دانیاڵ ئاكاكا ڕه‌خنه‌ی له مامه‌ڵه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له‌مه‌ڕ جه‌نگاوه‌رانی له‌شـكری گرت.