له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا عه‌بدوڵای موهته‌دی، سـكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تـكێشـانی كوردستانی ئێران، وه هه‌روه‌ها مسـته‌فای هیجری، سـكرتێری حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران، گه‌یشـتنه واشـنـتۆن. هاوكاتیش فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ئێران به هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه له زیادبوونـدایه و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌كه به‌رده‌وامن. ئێرانیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ پـیتاندنی یۆرانیۆم پـێـداده‌گرێت.
ئایا ئه‌مریكا مه‌به‌ستی ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانه یان گۆڕینی ڕژێمه‌كه‌یه‌تی؟ ئۆپـۆزیسـیۆنی كوردی ئێران چ به‌رنامه‌ڕێـژیـیه‌كی هه‌یه بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو كێـشـانه‌ی ئێران‌دا؟ ئایا به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كاركردنیان هه‌یه؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه.
هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح میواندارێتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
مسـته‌فای هیجری، سـكرتێری حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران.
عه‌بدوڵای موهته‌دی، سـكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تـكێشـانی كوردستانی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.