ئێواره‌ی پـێنجشه‌ممه، سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر كۆنـگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان له كۆشـكی سـپـی به‌ست. تیایدا باسـیان له مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به عێراق و ئێران كرد.
هه‌ردوو سه‌ركرده دانیان به‌وه دانا كه زه‌حمه‌تی له شه‌ڕی عێراقدا هه‌یه، وه داخوازیان له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد پـشتگیری له حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن.
له ماوه‌ی 50 خوله‌كی كۆنـگره ڕۆژنامهیـیهكهدا، هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕایانگه‌یاند كه ناڕه‌زایی هه‌بوو له‌سه‌ر داگیركردنی عێراق و هه‌ڵه‌ش له میانه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا كراوه. به‌ڵام به‌ڵێنیان دا كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
به‌ڕێز بلێر گوتی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی بۆ عێراق چه‌ندین جار كاربه‌ده‌ستانی عێراقی پـێـیان گوتووه پـێویسـتیان به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه و نایانه‌وێت به‌خێرایی له وڵاته‌كه‌یان بـكشـێنه‌وه.
سه‌رۆك بوش گوتی هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پـێویست بكات.
كاتێـكیش كه پـرسـیاریان لێـكرا ئایا پـه‌شیمان نین له عێراق، به‌ڕێز بلێر گوتی ده‌كرا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به شێوه‌یه‌كی باشتر پـێشـبینی به‌ره‌نـگاری پـرۆسه‌ی دیموكراتیـیان له عێراقدا بكردایه.
به‌ڕێز بوش گوتی ئابڕوچوونه‌كه‌ی ئه‌بو غرێب گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا بوو.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش سه‌رۆك بوش گوتی پـێویسـته ئێران چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت چاوی به به‌رنامه‌یه‌كی متمانه‌یی ئابوری بكه‌وێت. سه‌رۆك بوش گوتی بژاره‌كان به‌ده‌ستی ڕژێمی ئێران ده‌مێنێته‌وه، گوتیشی له‌م كاته‌دا ئێران له مێزی وتووێژكردن هاتۆته ده‌رێ.
سه‌رۆك هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ترسناكه كه بیر لهدهستهـێنانی ئێران بۆ چه‌كی ناوه‌كی ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێز بلێریش گوتی ڕۆژئاوا خوازیاره مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران له ڕێـگه‌ی دامه‌زراوه فره لایهنیـیهكانهوه چاره‌سه‌ر بكرێت. گوتیشی ئێران وڵاتێـكی مه‌زنه، به‌ڵام پـێویسته بزانێت كه ده‌بێت داواكاریـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان جێبه‌جێ بكات.