ڕێـكخراوی لێبوردنی گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International بزوتنه‌وه‌یه‌كی
جیهانیـیه، ئه‌ندامه‌كانی تێده‌كۆشن بۆ باشـكردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا. له ساڵی 1961 دا به ده‌ستی پارێزه‌رێـكی به‌ریتانی به ناوی پـیته‌ر بێـنێـنسه‌ن دامه‌زراوه.
ڕێـكخراوی A.I. سه‌ر به هیچ حكومه‌تێـك و لایه‌نێـك نیـیه و یارمه‌تی دارایی له هیچ حكومه‌تێـك و پارتێـكی سیاسی وه‌رناگرێت، وه ته‌نها یارمه‌تی له ئه‌ندامانی ڕێـكخراوه‌كه وه‌رده‌گرێت كه نزیكه‌ی ملیونێـك كه‌سن كه له 140 وڵاتدان.
له ساڵی 1977 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ داكۆكی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له ساڵی 1988 دا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردووه كه ده‌ستبه‌جێ كارێـك بكه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كوشتنی به كۆمه‌ڵه‌ی كه به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرێت له عێراق.
ڕێـكخراوی AI له 23 ی مانگی پـێنجدا ڕاپـۆرتی سـاڵی 2006 ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له جیهاندا ده‌كات له ماوه‌ی سـاڵی 2005 دا.
ڕاپـۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به هاتنی سـاڵی 2005 زیاتر له 120 وڵاتی جیهان سزای له‌سێـداره‌دانیان نه‌هێشـتووه، له كاتێـكدا له ساڵی 1977 ته‌نها 16 وڵات ئه‌و سزایه‌یان نه‌هێشـتبوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه له كۆی 150 وڵات‌دا 104 یان ناویان له ڕاپـۆرته‌كه هاتووه به‌وه‌ی ئه‌شـكه‌نجه و سووكایه‌تیـیان به مرۆڤ كردووه، وه وڵات به دوای وڵات‌دا باسیان ده‌كات.
هاوكارانمان، خه‌ڵه‌ف زێباری و ئه‌حمه‌د بارزانی و موعته‌به‌ر شیروانی و سه‌ڵاح پـیرۆتی و به‌ڵێن ساڵح ئه‌و به‌شانه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی كه باس له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌ریه‌ك له توركیا و سوریا و ئێران و عێراق ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیستی ئه‌و به‌شانه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.