سه‌رۆك وه‌زیر تۆنی بلێر و سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه و تیایدا به‌ڕێز بلێر باسی گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق ده‌كات.
ووته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ڵێت له میانه‌ی ئێواره‌خوا‌نێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه و ووتوێژه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، هه‌روو ڕێبه‌ر له‌سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان و ئاماده‌كردنی سه‌ربازه عێراقیه‌كان و چه‌سپاندنی حكومه‌تی عێراقی گفتوگۆ ده‌كه‌ن. ووته‌بێژی كۆشكی سپی به دووریشی زانی كه‌وا خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكی و عێراقیه‌كان له ماوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا دیاری بكرێت.
جێی باسه، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 132 هه‌زار سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه و به‌ریتانیاش 8000 سه‌ربازی هه‌یه. هه‌روو ڕێبه‌ڕیش بوش و بلێر له ژێر فشاری كشانه‌ی هێزه‌كانیانن له عێراق.
له لایه‌کی دیكه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراقی نوری ئه‌لمالكی گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌توانێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ئاسایشی ووڵاته‌كه‌ی بگرێته ده‌ست.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی كۆشكی سپی له كاتێكدا دێت كه هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئه‌مریكی و به‌ریتانی ڕووبه‌ڕووی نزمبونه‌وه‌ی پشتگیری سیاسی ده‌بنه‌وه و به‌شێكی به‌هۆی عێراق. به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ڕووداوه توندوتیژییانه‌ی به‌هۆی یاخیبوان و ناكۆكی نه‌ژادییه‌وه له دوای شه‌ڕی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.