سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان، مه‌حمود عه‌باس، ده‌ڵێت بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمێكی نیشتمانی سه‌باره‌ت به بوونی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌ماس بیرۆكه‌ی بوونی دوو ده‌وڵه‌تی هاوسێ كه شان به شانی یه‌كدی له ئاشتی‌دا بژین له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا قبوڵ نه‌كات.
به‌ڕێز عه‌باس ڕۆژی پێنج شه‌ممه له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی دوو ڕۆژی تایبه‌ت به لێك نزیك كردنه‌وه‌ی گروپی حه‌ماس و فه‌تح له شاری ڕامه‌الله ی كه‌ناری خۆرئاوا، ئه‌م تێبینیانه‌یدا.
به‌ڕێز عه‌باس گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا له دوای 40 ڕۆژ پاشتر ئه‌نجام ده‌درێت.
توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حه‌ماس و فه‌تح تاوه‌كو ئێستا بۆته هۆی له ده‌ستدانی گیانی 10 كه‌س. هێزه‌كانی ئاسایشیش ده‌ڵێن له میانه‌ی پێكدادانه‌كانی غه‌ززه پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیه‌ش له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ڤیدیۆییه‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی غه‌ززه‌ی كرد و گوتی ئه‌و پابه‌نده به یه‌كگرتوویی هه‌ردوولا و به‌ڵێن به خۆپاراستن له شه‌ڕی ناوخۆ ده‌دات. به‌ڕێز هه‌نیه گوتی ئیسرائیلی داگیركه‌ر دوژمانمانه. جێی باسه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ئیسرائیل له به‌رده‌م هه‌نیه دایناوه، ڕێگه‌ی لێ گرتبوو بۆ شوێنی كۆنگره‌که له ڕاماالله بڕوات.