ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هه‌نـگاوی به‌ره‌وپـێش ده‌نێت
بۆ سه‌ر له‌نوێ نه‌خشه‌كێشـانه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نه‌ی سنوره‌كان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕێبازی سیاسه‌تی خۆی نه‌گۆڕێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، له گوتارێـكدا له‌به‌رده‌م كۆنـگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی ئیسرائیل خواسـتیاری دانوسـتاندنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس، ئه‌گه‌ر حه‌ماس ئیدانه‌ی تیرۆریزم بكات و دان بنێت به مافی هه‌بوونی ئیسرائیل‌دا، وه گوتوشێتی به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ماس ئه‌وانه ڕه‌تـبكاته‌وه، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و ڤیتۆیه ناداته ڕژێمێـكی تیرۆریست بۆ به‌روپـێـش چوون.
پـێشـتریش حایم ڕامۆن وه‌زیری دادی ئیسرائیلیش گوتویه‌تی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان تا كۆتایی ساڵیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گۆڕینی سـیاسه‌ته‌كه‌یان به‌ر له هه‌نـگاونانی ئیسرائیل بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانیان بۆ كشانه‌وه له به‌شه‌كانی كه‌ناری ڕۆژئاوای داگیركراو، هه‌روه‌هاش دانانی سنوری نوێ.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ستایشی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كرد و گوتی هه‌ردوو وڵات یه‌كن له هه‌وڵه‌كانیان له دژی تیرۆریزم.