ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت حاڵه‌تی قوربانی به کۆمه‌ڵ له ئه‌نجام ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له یه‌ک خێزانی ئه‌نده‌نوسی پێکه‌وه له‌م مانگه‌دا، تاوه‌كو ئێستا به گه‌وره‌ترین په‌ره‌سه‌ندن له بڵاونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده داده‌نرێت.
ڕێکخراوی ناوبراو ده‌ڵێت له‌م حاڵه‌ته‌دا که 7 ئه‌ندامی یه‌ک خێزانی ئه‌نده‌نوسی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه، ناتوانن گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو مرۆڤدا به دوور بزانن.
شه‌ش له حه‌وت ئه‌ندامی خێزانه‌که له یه‌ک گوندی ناوچه‌ی سوماتر له باکور نیشته‌جێ بوون و ئێستاش هه‌شته‌م ئه‌ندامی خێزانه‌که له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ووته‌بێژی ڕێکخراوی WHO پیته‌ر کۆردینگلی له مانێلا ده‌ڵێت پێشتر حاڵه‌تی تووشبوونی کۆمه‌ڵێک که‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕوویداوه و گومانیان لێکراوه که له‌وانه‌یه نمونه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌نده‌نوسیا به گه‌وره‌ترین ژماره‌ی حاڵه‌تی ده‌رکه‌وتوو له یه‌ک شوێندا داده‌نرێت.
به‌ڕێز کۆردینگلی ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌یان نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی زانایان ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌کی نێوان باڵنده‌ی تووشبوو به‌م حاڵه‌تی قوربانیانه‌وه ببینن. هه‌روه‌ها گوتی " بۆ یه‌که‌م جاره، سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌که بێ له خێزانه‌که خۆی، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌که نه‌دۆزرێته‌وه چونکه هیچ نیشانه‌یه‌کی مریشکی مرداربوو، مریشکی توشبوو یاخود هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تری باڵنده له ده‌وروپشتیان نیه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه حاڵه‌تێکی قوربانی به کۆمه‌ڵمان له به‌رده‌مدایه که لێی تێناگه‌ین."
تاوه‌کو ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز کۆردینگلی گوتیشی ئه‌وه‌ی دڵخۆشکه‌ره‌یه که پاش وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێنی قوربانیه‌کان، هیچ نیشانه‌یه‌کی گۆڕانکارییمان له ڤایرۆسه‌که‌دا به‌دی نه‌كردووه که ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که به ئاسانی له نێوان مریشک و مرۆڤدا یاخود له نێو مرۆڤ خۆیدا.
زانایانیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره ته‌شه‌نه‌کردنه‌ی نه‌خۆشیه‌که ڕووبدات، ئه‌وا له‌وانه‌یه ملیۆنه‌ها که‌س به‌م په‌تا کوشنده‌یه گیان له ده‌ست بده‌ن.