سه‌رچاوه فه‌له‌ستینیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا له میانه‌ی پێکدادانێکی ڕاماالله، سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان سێ فه‌له‌ستینیان کوشتووه و 30 که‌سی دیکه‌شیان بریندار کردووه.
فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان چونه‌ته که‌ناری خۆرئاوا پاش ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوخۆ یه‌که‌یه‌کی نهێنی هێزی ئیسرائیلیان له ناوچه‌که‌دا بۆ ئاشکرا بووه و هێرشیان کردونه‌ته سه‌ر.
ڕاپۆرته‌کانی ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌و یه‌که نهێنیه چالاکیخوازێکی چه‌کداری جیهادی ئیسلامیان له ڕاماالله ده‌ستگیر کردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌له‌ستینی گوتویانه له شارۆچکه‌ی خان یونسی سه‌ر به که‌رتی غه‌ززه، کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له سێ ئه‌ندامی حه‌ماس کردووه و بریندارییان کردوون و له پاشدا، یه‌کێکیان به‌هۆی سه‌ختی بریندارییه‌که‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌م ڕووداوه به دوایترین پێکدادانه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی حه‌ماس و فه‌تح داده‌نرێت که هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردنی هێزه‌کانی ئاسایشی فه‌له‌ستینی ده‌ده‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، سه‌رۆک وه‌زیری فه‌له‌ستینی، ئیسماعیل هه‌نیه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندووه که‌وا ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییانه په‌ره ناسێنن و نابنه سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ.